قایمقامیه‌تى هه‌ولێر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، ئه‌و جۆره گۆشتانه نه‌كڕن كه بڵقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووە، بەهۆی ئەوەی بە به‌كتریا پیسبووه‌و به كوڵاندن له‌ناوناچن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ى ئایار بڵاوکراوەتەوەو وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئاماژە بەوەدەکات، لەگەڵ هاتنى مانگی رەمەزاندا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە، بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی گۆشتدا، ئه‌و جۆره‌یان مه‌كڕن کە بڵقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووه".
هەروەها ئەوەش هاتووه، ئه‌و جۆره گۆشتانه بە کیسەی (cyst) هێلکانەی بەکتریا پیسبووەو لەکاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی کەسەکەی هەیە بە نەخۆشی سیل و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروستدەکات.
لە بەشێک دیکەی راگەیەندراوەکە قائیمقامیەتی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان، کە ئەو جۆرە کیسانە بە کوڵاندن لەناوناچن، بەڵکو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە راستەوخۆ بسوتێنرێت و لەناوببرێت.