سه‌نته‌ری میترۆ داوا له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك ده‌كات چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح بامه‌رنی ئاشكرا بكات و سه‌لامه‌تی گیانیشی له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌یه.
سه‌نته‌ری میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەنتەرەکە بلاوی کردوەتەوە ئاماژەیبەوەداوە، "ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی رۆژی شه‌ممه هێزێكی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری دهۆك، ئاماده‌كاری پێشوی به‌رنامه‌ی پۆستی پێشمه‌رگه له كه‌ناڵی وار، مسته‌فا سالح بامه‌رنی په‌لكێشی ناو ئۆتۆمبێلێك ده‌كرێت و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
مه‌تین سالح برای ئەو رۆژنامه‌نووسە دەڵێت، پێش به‌ر بانگی رۆژی شه‌ممه چوار كه‌س كه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ر بووه براكه‌میان بردوه تا ئێستا چاره‌نوسی نادیاره
وتیشیمبراده‌ره‌كانی كه له‌گه‌ڵیدا بوون نه‌یزانیوه ئه‌و كه‌سانه كێ بوون، هەروەها ئێمه‌ش نازانین كێن و چاره‌نووسی براكه‌شمان نازانین".
مه‌تین سالح ئاماژەی بەوەشدا، براكه‌ی "به‌رنامه‌ی پۆستی پێشمه‌رگه‌ی هه‌بوو له ته‌له‌فزێۆنی وار تیڤی".
هاوکات بە وتەی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی شاری دهۆك، مسته‌فا بامه‌رنی سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆ كاری كردوه، بەڵام له‌تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوك زۆر چالاك بوه‌و و ره‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌لاَت گرتوه.
ئەو رۆژنامەنوسانەی هاوڕێی مستەفا بامەڕنی جه‌خیتانلەوەشكردوه، کە دورنییه ئه‌و روداوه په‌یوه‌ندی به راوبۆچونه‌كانییه‌وه هه‌بێت".
سه‌نته‌ری میترۆ ئاماژە بەوەشدەکات، کە تا ئێستا خێزانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نازانن له‌لایه‌ن چ هێزێك و به پێی چ ماده‌یه‌كی یاسایی كوره‌كه‌یان ده‌سبه‌سه‌ره.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا میترۆ داوا له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك دەکات، کە ده‌سبه‌جێ چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح بامه‌رنی ئاشكرا بكات، سه‌لامه‌تی گیانیشی دەخاتە له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌ی کە ناوبراویان بردووە.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەڕاستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لەلایەن كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس و پارێزەر دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.