منداڵێک لە هەولێر بە روداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا

لە شاری هەولێر دەرگایەکی سکەى ماڵان بەسەر منداڵێکدا دەکەوێت و لە پاش برینداربوونى بە سەختى، گیانى لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەى فێرکارى هەولێرئاماژەی بەوەدا، ئێوارەى رۆژی یەکشەممە بەهۆى بەربوونەوەى دەرگاى سکەى ماڵەکەیان منداڵێک پاش برینداربوونى و هێنانى بۆ نەخۆشخانە گیانى لە دەستدا.
 
 ئەوەشی خستەڕوو، ماوەیەکە هاوشێوەی ئەو روداوە بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە زیادبوون کردووە، کە بەوهۆیەوە چەندین کەس دەهێندرێنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێرلە بە شکانی دەرگای سکە بەسەختی برینداردەبن یاخود گیان لەدەست دەدەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنداروەکەدا نەخۆشخانەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە لەپێناو سەلامەتی گشت لایەک ئاگاداری ئەم جۆرە دەرگایانەی ماڵەکانیانبن.


AM:12:40:28/05/2018