لەبارەی کوژرانی مەلا ئاینیەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند ئەو مەلا ئاینییەى بەیانى ئەمڕۆ لە هەولێر کوژرا بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند "بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ ى بەرەبەیانى مامۆستایەکى ئاینى لە هەولێر کوژراوە".

ڕاشیگەیاند، ئەو مامۆستا ئاینییە کە ناوی یەشار یوسف لەنەتەوەیی تورکمانە و خەڵکی کەرکوکە و (فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نیە).

ئاشکراشیکرد، ئەو مامۆستا ئاینییە تەنیا وەک میوان لە ھەولێر بووەو ڕووداوەکەش وەک بەرپرسانی پولیس ڕایانگەیاندووە کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیە.



PM:10:11:30/05/2018