كۆڵبەرێك لە باشماخ كوژرا

بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەنجامدانی‌ لێكۆڵینەوە لەگیان لەدەستدانی‌ كۆڵبەرێك رادەگەیەنێت و دەڵێت "ئەو كۆڵبەرە بە فیشەكێك كوژراوە".

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كەوێنەیەكی‌ بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، تێیدا هاتووە "بەیانی ئەمڕۆ 31-5-2018 كۆڵبەرێك بەناوی (ك. م. م) لەدایكبوی 1992، دانیشتوی گوندی سوراو، لەپشتی گوندی میشەڕۆ كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا".

لەبەشێكی‌ دیكەی‌ راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكانی پۆلیس دەركەوتوە كە ئەو كۆڵبەرە بە فیشەكێك كوژراوە، لە ئێستاشدا لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستیپێكردوە".



PM:12:03:31/05/2018