قه‌ڵادزێ: ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ کەس بریندار بوون
رووداوێکی هاتوچۆ لە قه‌ڵادزێ روویداو بەو هۆیەوە سێ کەس برینداربوون، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش لە روداوەکە به‌رده‌وامه.
كاتژمێر 6:45 خوله‌كی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە له قه‌ڵادزێ هه‌ورازی خاس، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ و ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رنشینی ماتۆڕسكیله‌كه و شۆفێره‌كه‌ی بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه دوان له برینداره‌كان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی به‌ڕێكران.
دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتنه شوێنی روداوەکە و شۆفێره ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 23 له یاسایی هاتووچۆ ڕاگیر كرا، هەروەها په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PM:04:38:31/05/2018