بەشار ئەسەد لەگەڵ کیم جون ئۆن کۆدەبێتەوە

سەرۆکی سوریا رایگەیاندووە، سەردانی کۆریای باکور دەکات و لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی كەی سی ئێن ئەی كۆریای باكوور بەشار ئەسەد ڕۆژی 30 مانگی رابردوو رایگەیاندووە، سەردانی کۆریای باکور دەکات و لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کۆبێتەوە.

بەپێی هەواڵەکە، بەشار ئەسەد ئاماژەی بە وادەی سەردان و کۆبوونەوەکەی نێوانیان نەداوەو، تا ئێستاش نوسینگەی رۆژنامەوانی ناوبراو هیچ بەیاننامەو لێدوانێكیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگاپورە کۆببێتەوە.




PM:03:57:03/06/2018