ئێران: هەر وڵاتێک مووشەکێک لە تاران بگرێت، بە 10 مووشەک وەڵامی دەدەنەوە

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، هەر وڵاتێک مووشەکێک لە تاران بگرێت، ئەوان بە 10 مووشەک وەڵامی دەدەنەوە. 

 رۆژی دووشەممە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لەمیانی وتارێکیدا رایگەیاند، "دووژماننی کۆماری ئیسلامی ئێران بەباشی ئەوە دەزانن ئەگەر مووشەکێک لە تاران بگرن، ئەوان بە 10 مووشەک وەڵامیان دەدەینەوە".

لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن وڵاتەیەکەوە وتیشی، دەبێت رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بەخێرایی دەستبکەن بە ئامادەکاری پێویست بۆ بەدەستهێنانی 190 هەزار سوو (پیتاندنی یۆرانیۆم)، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتیش کارەکان دەستپێبکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو حکومەتی ئەمریکا بە تۆمەتی پابەندنەبوون ئێران بە رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی نێوانیانەوە، لە رێککەوتننامەکە کشایەوە.




AM:12:07:05/06/2018