یەڵدرم: 11 بنکەی سەربازیمان لە هەرێم هەیە

حكومه‌تی توركیا، زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: 11 سه‌ربازگه‌مان له‌ناو هه‌رێم دروستكردووه‌.

بن عه‌لی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌كه‌ناڵی سكای نیوز-ی راگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان له‌هه‌رێمی كوردستان زیادكردووه‌و له‌ئێستاشدا 11 سه‌ربازگه‌مان له‌وێ هه‌یه‌.

وتیشی: ئامانجمان له‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازیمان له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریكانی په‌كه‌كه‌و رێگریكردنه‌ له‌ دزه‌كردنیان بۆ ناو خاكی توركیا، كه‌ به‌رده‌وام هه‌ڕشه‌ له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن.

یه‌ڵدرم، ئاشكراشیكرد، توانیویانه‌ رووبه‌ری 250 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق و سوریا كۆنترۆڵ بكه‌ن، وتی: به‌ڵام پَویستیمان به‌وه‌ هه‌زار كیلۆمه‌تری دیكه‌ له‌ناوچه‌ سنورییه‌كان به‌ڕووی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه‌ دابخه‌ین.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌دووریشی نه‌زانی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌بیانووی له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌. 



PM:04:19:05/06/2018