وەفدێکی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات

وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاوکردەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا، وەفدێكی ھاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی ھەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد و چۆنیەتی بەشداری كورد لە حكومەتی داھاتووی عیراق سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بكات.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەرپرسانی یەكێتی رایدەگەیەنن، ئەگەر كورد بە پەرتەوازەیی بچێتە بەغداد ناتوانێت داواكاریەكانی لەحكومەتی داھاتووی عیراقدا جێبكاتەوە

 هەروەها ئەوەش خراوەتەروو، کە  وەفدەکە ھەموو ھەوڵێكی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی كورد بە یەك تیمی ھاوبەش گفتووگۆ لەگەڵ بەغداد بكات.


PM:10:06:05/06/2018