رۆناڵدۆ و ریاڵ مەدرید رێنەکەوتن


لەپاش دەنگۆی چوونی رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید، یانەی ریال مەدرید دوێنێ لەگەڵ نوێنەری رۆناڵدۆ لە شاری مەدرید کۆبۆتەوەو بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیاش نەگەیشتوونەتە هیچ رێکەوتنێک.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە تا ئێستا داهاتووی رۆناڵدۆ لە یانەکەی نادیارە ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید رازی نەبووە بە داواکارییەکانی ئەو یاریزانە کە یەکێک لە داواکارییەکانی رۆناڵدۆ پێدانی بڕێکی زۆر موچەکەیەتی لەم کاتەی ئێستا کە زیاتر بێت لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆو لە ئێستادا ئەم ئەستێرەیە تەنها ساڵانە ٢١ ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە وەردەگرێت.



PM:04:41:06/06/2018