وادەی دابەشکردنی پارەی وانەبێژی مامۆستایان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور سبەینێ پارەی وانەبێژی بۆ مانگی سێ دابەشدەكات و بەرپرسی بەشی میلاكاتی بەڕێوەبەرایەتیەكەش زانیاری ئاشکرادەکات.

نەبیل حەمەساڵح، بەرپرسی بەشی میلاكات لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە "ئەمڕۆ ٦ی ٦ی ۲۰۱٨ چەكی پارەی وانەبێژی مامۆستایانی پەروەردەی شارەزوورمان بۆ مانگی ۳  لە گەنجینەی یەكی سلێمانی وەرگرتووە، لێرەوە داوا لەمامۆستایان دەكەین سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە".

وتیشی: سبەینێ پێنج شەممە دەست بەدابەشكردنی ئەو پارەیە دەكەین و دڵنیاش كراوینەتەوە لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە چەكی پارەی مانگەكانی ٤ و ٥ مان بۆ سەرفدەكرێت، ئێمەش لای خۆمانەوە سەرفی دەكەین و بڕی پارەكەش بۆ هەر سێ مانگەكە نزیكەی ٥۰ ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مامۆستایانی وانەبێژی هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆ هەر وانەیەك بڕی چوار هەزار دینار و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم بڕی سێ هەزار دیناریان بۆ سەرفدەكرێت.



PM:08:06:06/06/2018