شەش لایەنی سیاسی لە هەرێم پشتیوانیان بۆ بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی

هەریەكە لە گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی، شیوعی و بزووتنەوە پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو شەش لایەنە دەڵێن "هەنگاوەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەدەنگەوەهاتنی دەنگدەران و لایەنە سیاسییەكانە لەسەر تەزویر و ساختە و چەتەیی ئەلیكترۆنی بۆ سەر دەنگی هاوڵاتیان بەرزدەنرخێنن."

هاوكات هەڵوێستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بەرز دەنرخێنن كە لەكاتی خۆیدا هاتووەتە سەر خەت بۆ هاوكاری پەرلەمانی عێراق و داوا لە لایەنە دادوەرییەكانی عێراق دەكەن ڕۆڵی تەواو بگێڕێت بۆ پاراستن و گیڕانەوەی ماف بۆ خاوەنەكانیان.

دوێنێ پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و تیایدا هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد و بڕیاری دا بە ئەژماركردنەوەی ١٠٠%ی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەشێوەی دەستی.



PM:12:44:07/06/2018