ناوەڕۆكی رێككەوتنی سەدر و حەکیم و عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکومەت

دوێنێ پێنجشەمە 7ی حوزەیرانی 2018 گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاگەیەندرا و ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکەش ئاشکرادەکرێت.

لە وێنەیەكی نووسراوی رێككەوتنی سەرەتایی هەرسێ هاوپەیمانی سائیروون و حیكمە و وەتەنییە كە دوێنێ پێنجشەمە لەلایەن نوێنەرانییانەوە واژوو كراوە بەمەبەستی پێكهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، 12 خاڵ هاتووە.

یەكەم خاڵی نووسراوەكە بەناوی پێكهێنانی بارستەی زۆرینەی نیشتیمانی باوكانەیە و لە خاڵەكانی تری باسی ئەوە دەكات سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بەرنامەی حكوومەتی خۆی لە ماوەیەكی دیاریكراو جێبەجێ بكات و باسی گەڕانەوەی ئاوارەكان و پێكهێنانی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵ و سەربەخۆیی دادوەری و بنیاتنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون دەكات. 

هەروەها نووسراوەكە باسی یەكێتی خاكی عێراق و پابەندی بە دەستوور و چەسپاندنی دیموكراسیەت و ئازادییەكان دەكاتەوە و بارستەكە پرۆگرامێكی حكوومەتی دادەڕێژێت كە مایەی جێبەجێكردن بێت و دەسەڵاتی چاكسازی ئابووری هەبێت و لامەركەزی بێت.

جیا لەوە دوورخستنەوەی سیاسەت لە كایەكانی دەوڵەت و دامەزراوەی سەربازی هێشتنەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت چاوخشاندنەوە بە یاسا و بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو و دیاریكردنی تایبەتمەندی پۆستەكانی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و كابینەی حكوومەت و پۆستەكانی لە دەستوور هاتوون و نەهێشتنەوەیان بەوەكالەت و مسۆگەری سەربەخۆیی دادوەری و بنیاتنانی پێوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و دنیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و بنیاتنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و یەكسانی لە دارشتنی یاساكاندا.



AM:10:08:08/06/2018