وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند وەک یەکێتی لاریان له ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست نیە و دەڵێت "جۆرێك له‌كه‌ڵه‌گایی به‌دیده‌كرێت له‌و بڕیاره ناده‌ستورییانه‌ی كه‌له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراقیه‌وه ده‌رچوون سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێز كه‌له ئاوی شێلمدا مه‌له‌ده‌كه‌ن".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی "له ئه‌نجامی ئه‌و گرژییه‌ی كه له‌به‌غدا هه‌یه ئه‌و مقۆمقۆیه‌ی هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی به‌غدا هه‌بێت ئه‌وه‌بوو سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی، ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و كاره تیرۆستیه ئیدانه ده‌كه‌ین سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و هیوای چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، پێشبینی ده‌كه‌م گرژییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر بچن فیتنه‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه ئه‌ویش له ئه‌نجامی رێگرتن له ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات".
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌خنه‌ی گرت له‌و بڕیار و یاسایانه‌ی له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقی و حكومه‌ته‌وه ده‌ركرا، ده‌ڵێت "جۆرێك له كه‌ڵه‌گه‌یایی به‌دیده‌كرێت ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی ئه‌و بڕیار و یاسا ناده‌ستوریانه‌یه كه‌وه‌رده‌گیرێت، ئێمه له‌سه‌ره‌تای ئه‌و بڕیاره تا كۆتایی به ناده‌ستووری ده‌زانین، چونكه كۆبونه‌وه‌ی (كراوه) له‌و حاڵه‌تانه نابێت رووبدات، لایه‌نی به‌رپرسیاریش له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ساخته‌كاری كۆمسیۆنه ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنیش نه‌یتوانی دادگای ده‌ستوری هه‌ڵده‌ستێت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و بڕیاری كۆتایی ده‌دات".
هه‌روه‌ها سه‌عدی پیره وتی "ده‌ستنیشانكردنی دادوه‌ر هه‌م وه‌ك لایه‌نی جێ به‌جێكردن، هه‌م لایه‌نی بڕیار، دوای ئه‌وه لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان له پێشمه‌رگه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌وه پاداشتی شه‌ڕی داعش بوو؟! به‌داخه‌وه كه‌ده‌بوو سوپاسیان بكرێت به‌ڵام په‌رله‌مانی عیراق و هه‌ندێك هێز كه له ئاوی شێلمدا مه‌له ده‌كه‌ن و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی كوردیش خۆیان ده‌خه‌نه گۆشه‌یه‌كی مردوو كه ئه‌مه زیان به‌كوردیش ده‌گه‌یه‌نێت، هاتن مافی ده‌نگدانیان له‌پێشمه‌رگه سه‌نده‌وه".
سه‌عدی پیره وتیشی "ئێمه هیچ نكوڵیه‌كمان له ئه‌ژماركردنه‌وی ده‌نگه‌كان نیه، هه‌رێمی كوردستانیش كه‌متر به‌ر ئه‌و شاڵاوه ده‌كه‌وێت به‌ڵام ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات كه‌م ناكات، ئه‌و ده‌نگانه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك هێناوێتی كه‌متره له‌و ده‌نگانه‌ی كه كه‌یه‌كێتی خۆی له‌كه‌ركوك هه‌یه‌تی به‌ڵام له‌به‌ر به‌شدارینه‌كردنی توركمان بوو له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان به‌ڵام كورسیه‌كان وه‌ك خۆی ماوه، كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر هێنابومان".
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دووباره ره‌خنه‌ی له یاسا و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان گرت و وتی "ئه‌وبڕیارانه‌ی حوكمه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق دایان كوده‌تایه له‌سه‌ر دیموكراسی و كۆمسیۆنی باڵا و شه‌رعیه‌ت، ئێمه تانه ناده‌ین چونكه ئه‌وه یاسایی نیه ئیتر تانه‌ی بۆچیه؟ هیچ دادگایه‌كی دنیا نیه ئه‌وه قبوڵ بكات، به‌دوری ده‌زانین دادگای فیدراڵی ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن".
سه‌عدی پیره دەڵێ "هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه‌ناتوانن زیانه‌كانی خۆیان ببینن كه‌سایه‌تی خۆیان هه‌ڵبسه‌نگێنن پێیان وایه ده‌نگێكی زۆر ده‌هێنن ئه‌وان پێیان وایه ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و بازاڕه‌ی كه‌له‌به‌غدا هه‌یه كه‌بازاڕی كه‌سایه‌تیه كوردییه‌كان نیه، با لێبگه‌ڕێین یاسا رێڕه‌وی خۆی وه‌ربگرێت هه‌ربڕیارێك به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت و كه‌ڵه‌گایی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كه هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ی له‌سه‌ر سته‌یچ بوون (سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو جێگره‌كه‌ی) ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ده‌رنه‌چوون بدرێن، به‌ڵام كه‌سایانی یاسایی و دادگای باڵا ده‌ریبكه‌ن ئێمه قبوڵمانه و نكوڵیمان لێی نیه".