محەمەد سەڵاح پێکەنینی بە قسەیەکی ناڕاستی رامۆس دێت


لەپاش ئەو پێکانەی توشی یاریزانی میسری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی محەمەد سەڵاح هات، کە هۆکارەکەی رامۆس بوو، بۆ یەکەم جار محەمەد سەڵاح هاتە دەنگو باسی روداوەکانی یاری کۆتایی دەکات و قسەیەکی رامۆس بە ناڕاست دەزانێت.

پێشتر رامۆس وتبووی من قسەم لەگەڵ سەڵاح کردووە ئەو بە منی وتووە باشم بەڵام ئەو راست ناکات و هەرگیز من قسەی وام نەکردووەو نەموتووە باشم.

دەشڵێت رامۆس وتوویەتی من پێشتر دەستی ئەوم راکێشاوە بەڵام ئەو قسانەی ئەو دەیکات شایەنی پێکەنینە.

هەروەها دەڵێت ئەو پێکانەی کە توشم هات ناخۆشترین رۆژی ژیانی وەرزشیمە کە تا ئێستا بەسەرمدا هاتبێت.



PM:04:53:09/06/2018