کۆمسیۆن ناوی قەوارە سیاسییەکان بڵاودەکاتەوە کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراون

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم، ناوى سەرجەم قه‌وارەکانی بەشدار له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى كوردستان راگەیاند.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە ١٠ی حوزەیران، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ناوى ٣٨ قه‌وارى بۆ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكردووەو ناوى سێ قه‌واره‌شى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

لەبارەی هۆکاری رەتکردنەوەی ئەو قەوارانەوە شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو قەوارانەی ڕەتکراونەتەوە کەموکوڕییان هەبووە لەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشیان کردووە و دەتوانن تانە بدەن.

وتیشێ، ، لە ١٨ و ١٩ و ٢٠ی مانگەوە دەستدەکرێت بە وەرگرتنی هاوپەیمانێتی نێوان قەوارەکان، دوای وەرگرتنی و لێکۆڵینەوەی تانەکان و رۆژی ٣ی مانگی داهاتوو تا ٢٥ی هەمان مانگ، دەستدەکەن بە وەرگرتنی کاندیدانی ئەو قەوارانەی پەسەند کراون.

بڕیاره‌ رۆژى ٣٠ی ٩ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین قەوارەی سیاسی لە هەرێم ناوی خۆیان تۆماركردووه‌.




PM:06:11:10/06/2018