ئه‌و نۆ دادوه‌ره‌ی بۆ سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان لە جێگای ئەندامانی باڵای کۆمسیۆن دیاریكراون سبه‌ینێ ١١ی حوزیران ده‌ستبه‌كارده‌بن.
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن، رایگەیاند " ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵا دادوه‌ری، دادوه‌ری له‌شوێنی نۆ كۆمسیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دیاریكردوو ١٨دادوه‌ری دیكه‌ی له شوێنی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی كۆمسیۆن دیاریكرد له پارێزگاكان".
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن، لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " سبه‌ینێ ئه‌و نۆ دادوه‌ره له شوێنی كۆمسیاران ده‌ستبه‌كارده‌بن و شوێنی كۆمسیاران ده‌گرنه‌وه".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن پێیوایە ئه‌وان وه‌كو كۆمسیۆن متمانه‌ی په‌ڕله‌مانیان له‌ده‌ستداوه‌و دادوه‌ره‌كان كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له سبه‌ینێ وه ده‌ست به كار ده‌كه‌ن.