"پارتی دەیەوێت دەسەلآتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کەم بکاتەوە"

پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت دەسەلآتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کەمبکاتەوەو لەو کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوودی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆتە پرسێکی گرنگی کۆبوونەوەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەفتەی پێشوو سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ناڕەزایی خۆی دەربڕیووە بەرامبەر ئەو دەسەلآتە زۆرەی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیەتی".

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی حکومەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێمدا نین، ئەگەر پێشوەخت ئەو دەسەلآتانە کەم نەکرێبەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی یەکێتی ناڕەزاییەکی جدیان پێشان نەداوە، تەنها ئەوە نەبێت کە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە کەمکردنەوەی دەسەلآتی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەروەها بەئاسانی بە پەرلەمانی کوردستاندا تێناپەرێت.

دەسەلآتی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە یاسای کاتی عێراقی سەردەمی برێمەرو دواتر بەپێی دەستوری عێراق کاری پیدەکرێت.
 

PM:11:29:10/06/2018