ئەردۆغان: هێرشی سەر قەندیل و شانگالمان دەستپێکرد

سەرۆک کۆماری تورکیا تەیب ئۆردوغان دەستپێکردنی هێرشی سەر قەندیل و شەنگالی راگەیاند.

تەیب ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لە شاری نیدە لە وتارێکدا لەبەردەم خەڵکدا ئۆپراسیۆنی سەر قەندیل و شەنگالی راگەیاندو، وتیشی " وەک عفرین لە تیرۆریستان پاکی دەکەینەوە".

ئوردغان وتیشی " ١٤ بنکەی پەکەکەمان کاول کرد، هەروەها ٢٠ بنکەش فڕۆکە جەنگیەکانمان وێنرانی کرد".

هەروەها وتیشی " سەرچاوەی تیرۆر لە قەندیل و شەنگال قەلاچۆ دەکەین".

سەرۆکی تورکیا جەختی کردووە کە قەندیل و شەنگال لە " تیرۆر " پاکدەکەینەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە  بە کردەوە سووپای تورکیا هێرشی سەر قەندیل و شەنگالی بەکردەوە چەند رۆژێکە دەستپێکردوووە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو ناوچانە بەردەوامەو لە زەویشەوە بەردەوامە لە هێرشکردن.


PM:02:52:11/06/2018