ئەگەر هەموو ڕۆژێک سەوزە بخۆین چی بەسەر جەستەماندا دێت

توێژەرانی بواری خۆراک ئاماژە بەوەدەکات، زۆرخواردنی سەوزە بەشێوەیەکی ڕۆژانە ١٠ ساڵ تەمەنی مێشک گەنج دەکاتەوەو رێگرە لە توشبوون بە نەخۆشی زەیاهمەر.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی "ڕەش" لە ویلایەتی "شیکاگۆ" لە ئەمریکا بەسەر پەرشتی پزیشک "مارسا موریس" ئەنجامدراوە لەسەر ئەو کەسە بەتەمەنانەی، کە بەشێوەیەکی ڕۆژانە و بەبەردەوامی سەوزەیان خواردووە، دەرکەوتووە، کە تەندروستی مێشکیان و خانەکانیان ١٠ ساڵ گەنجتر دەرکەوتووە .

بەپێی توێژینەوەکە کە لەسەر ٩٧٠ کەسی سەر و تەمەن ٨٠ ساڵ ئەنجامدراوە کە هەتا ئەو تەمەنە توشی خڵەفان و بیرچونەوە نەبون و لە پاش چوارساڵ لە چاودێری دەرکەوتووە بەهۆی هەبونی سەوزە لە ژەمەکانیان  بەوشێوەیە ماونەتەوە .

توێژەران بۆشیان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بڕی پێوست لە سەوزە دەخۆن کە ١٠٠ گرام سپیناخ یان کەلەرمی کوڵا و یان ٢٠٠ گرام زەڵاتەی کاهووە باری بەهێزی مێشکیان  لەکەسانی دیکە باشترە کە برێکی کەمتر لە سەوزەیان خواردووە .

یەو توێژەرانە ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، کە بەردەوام رۆژانە لەگەڵ ژەمەکاندا بڕێک سەوزە بخۆن، بۆئەوەی بە دوربن لە نەخۆشیە دیارەکانی پیربون کە بە نوخۆشی بیرچونەوە یاخود زەهایمەر ناودەبرێن.


AM:12:30:12/06/2018