نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له نه‌جه‌ف ده‌ڵێت "پێناچێت ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه مانگ ببینرێت، بۆیه پێده‌چێت رۆژی هه‌ینی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان بێت و شه‌ممه بكرێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان".
پێشتر مەکتەبی سیاستانی رایگەیاندبوو کە ئەگەری زۆرە هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.
ل بەیاننامەیەکدا کە نووسینگه‌ی سیستانی بڵاویکردەوە، تیایدا هاتووە "پێشبینی ده‌كرێت ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له ئاسۆی شاری نه‌جه‌فدا و له كاتی خۆرئاوا بوون و به دیاریكراوی له كاتژمێر 7:10 خولهك مانگی شه‌وال ببینرێت كه ده‌كاته رۆژی 15ـی حوزه‌یران و 30 ره‌مه‌زان".
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی گەورە مەرجەعی شیعە بێت رۆژی شه‌ممه ده‌کرێت بەیەکەم رۆژی جه‌ژن.
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی فه‌له‌كی، رۆژی چوارشه‌ممه (6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018) رایگه‌یاند، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و بەتایبەتی سوونەکان، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ینی (15ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018).
شیعه‌كان زۆربه‌ی كات رۆژێك پێشتر یان پاشتر به رۆژوو ده‌بن و به هه‌مان شێوه‌یه‌ش رۆژێك دواتر یان پێشتر جه‌ژن ده‌كه‌ن و كه‌م رێككه‌وتووه جه‌ژن له‌گه‌ڵ سوننه‌كان بكه‌ن.