توركيا ١٠٠ پەنابەری لە سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە ڕەوانەی هەرێم کردەوە

لە سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە حکومەتی توركيا ١٠٠ پەنابەری تری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی عێراق کردەوە.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان  بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاندوە، حکومەتی تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام زۆربەی ئەو پەنابەرانە ڕەوانە دەکاتەوە کە دەستگیریان دەکات، بەڵام هەندێک جار دوای هەوڵی فیدراسیۆن و رێکخراوەکان بەشێک لەو پەنابەرانە ئازاد دەکرێن.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا  فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان  ئاماژەی بەوەدا، کەحکومەتی تورکیا هەشت پەنابەری رادەستی چەکدارانی بەرەی نوسڕە کردووە و لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنیان، داواشی لەو پەنابەرانەکرد کە هاوڵاتی عێراقین لەکاتی دەستگیرکردنیان خۆیان بە سوری لە قەڵەمنەدەن.




PM:08:46:12/06/2018