خانمە مۆدێل و نمایشکاری کورد "فاتیمە کاوە" گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە، کە سەمایەکی رۆژئاوایی دەکات.
ئەو خانمە مۆدێلە شۆخە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوەو لەگەڵ کوڕێکدا، کە پێکەوە سەمایەکی رۆژئاوایی دەکەن و لە ژێر ڤیدیۆکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەگەڵ شیرینەکەیدا سەما دەکات.
فاتیمە كاوە، تەمەنی 22 ساڵەو كاری مۆدێلدا ناوبانگێکی زۆری هەیە، پێشتریش وەرزشكاری گۆڕەپانو مەیدان بووە، بەڵام دەڵێت ئێستا حەزی لە كاری مۆدێلە.