وەزارەتی دارایی وەزارەتەکانی حکومەت ئاگادار دەکاتەوە


وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكانی حكومەتی هەرێم دەكات كە لیستی مووچە لەكاتی خۆیدا ئاڕاستەی گەنجیەكان بكەن.

بە پێی گشتاندنی ژمارە 6 لە 6ی حوەزیرانی 2018 دەرچووە، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رێباز حەملان، ئاگاداری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە كە پێویستە پابەندی بردنی لیستی مووچەكانیان بن بۆ گەنجینە پەیوەندارەكان لەكاتی خۆیدا، هۆکاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە کە چیتر مووچە دوانەکەوێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌8524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:05:13/06/2018