خاوەن کۆگایەک کارێکی جیاواز دەکات

ئەمڕۆ 14ی حوزەیرانی 2018 خاوەن کۆگایەک بەناوی قادر رەئوف لە قەزای چەمچەماڵ دڵنیادەبێتەوە لەوەی ئەو بارەی لەشارێکی ترەوە هاوردەی کردوە ، لەکاتی هێنانی پێش گەیشتنی تێکچوە دەستبەجێ هۆبەی چاودێری تەندروستی لێئاگادار دەکاتەوە و شمەکەکەیان رادەست دەکات.

شاخەوان هادی، لێپرسراوی هۆبەی چاودێری تەندروستی لەمەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ وتی "ئەو بارە شەربەتی جۆراوجۆر بوو بەناوی (الصببا) کەبڕەکەی (7) حەوت تەنە و (1000) هەزار سێتە و نرخەکەی بە (5) ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، دوای پشکنین دەرکەوت خراپ بوە و نەشیاوە بۆ هاووڵاتیان، دەستبەجێ بەئامادەبونی نوێنەری ئاسایشی ئابوری و شارەوانی چەمچەماڵ لەناوبرا.

وتیشی "دەستخۆشی لەو خاوەنکارە دەکەین کە بەهەستکردن بەبەرپرسیارێتی وەک ئەرکی مرۆڤانە هاوکاری تیمەکانی چاودێری تەندروستی کردوە ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو ئاگادارکردنەوە و تەنسیقەیە لەگەڵ سەرجەم کۆگاکان".

داواشی لەفرۆشیار و دوکاندار و خاوەن کۆگا و بازرگانەکانی تری ناو قەزای چەمچەماڵ کرد هاوشێوەی ئەو هاووڵاتیە لەهەر شمەکێکی خراپ و پێش ئەوەی لیژنە هاوبەشەکان پێی بزانن خۆیان شمەکەکانیان رادەست بکەن.



PM:06:50:14/06/2018