یەکەم رۆژی جەژن بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان راگەیەنرا

 لیژنەی بینینی مانگ بە فەرمی سبەینێ هەینی ١٥ی حوزەیرانی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد،

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەى بینینى مانگ لە هەرێم لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە کاتژمێر ٧:١٩ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر چیاى گۆیژە لە شارى سلێمانى مانگ بینراوە، بەمەش سبەینێ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

هاوکات تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، مەجمەعی فیقهی عێراقی لە مزگەوتی ئەبو حەنیفەی نوعمان سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیاندووە.

هەروەها ژمارەیەک وڵاتی ئاسیاش سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرد، کە بەپێی سەنتەری گەردونناسی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتانە بریتین لە ئەندۆنیسیا و مالیزیا و سەنگاپورە و برۆنای، هەروەک سعودیە و قەتەریش سبەینێی وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیاندووە.



PM:08:21:14/06/2018