لە ئێستادا فرۆکەجەنگیەکانی تورکیا قەندیل بۆردومان دەکەن، هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هاوکات ئەو بۆردومانە ناوچەی برادۆستی سێ گۆشەی هەرێم – ئێران- تورکیاشی گرتۆتەوە.
بەپێی ئەو زانیارەی دەست سپی میدیا کەوتوە ئەمشەو ١٥ ی حوزەیران کەیەکەم شەوی جەژنی رەمەزانە، فرۆکە جەنگیەکان بەسەر گوندەکانی بۆڵێ، رەژی کەرێ، بیانێ و بۆکریسکدا دەسوڕێنەوە و هەروەها دەوروبەری ئیندزێ بۆردوومان دەکەن.
لەگەڵ بۆردومانکردنی بناری قەندیلدا، هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژە بۆ ئەوە دەەن کە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا هەر ئێستا بۆردومانی ناوچەکانی قەندیل دەکەن بەتایبەتی ناوچەکانی خواكورك و گه لی خواكورك و گه لی ره ش بۆردومان دەكەن.
بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان و تاریکی شەو و داخستنی رێگاکانەوە بەهۆی بۆردومانەکانەوە، زیانە گیانیەکان نەزانراوە.
سووپای تورکیا لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ەوە دەستی بەلەشکرکێشی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان و پلانێکی ستراتیژی هەیە کە ناوچەکانی خواکورک و برادۆست و قەندیل داگیربکات.
ئا: ئەمیرحسن