دهۆک... ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەھۆیەوە ژمارەیەک لە خێمەکان سووتان.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دھۆک بە میدیاکانی راگیاند، روداوێکی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی "کەبەرتووی یەک" کەوتەوەو، بەھۆیەوە سێ خێمە سووتاون.

لە بارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەوە ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستاهیچ زانیارییەکیان نییە لەبارەی ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەوەو روداوەکەش تەنیا زیانی مادی لێکەوتوەتەوەو هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.



PM:10:31:18/06/2018