مەحمود سەنگاوی بۆ كێ گریاوە؟

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا كە بۆ جەژن ئەنجام دراوە چەند نهێنیەكی ژیانی ئاشكرادەكات.

سەنگاوی وەك خۆی دەڵێت لەگەڵ گۆرانی مەزهەری خالقی یادگاریەكی هەیە كە نایەوێ بیلێت سەرچاوەی یادگاریەكەشی بۆ كەسێك دەگەڕێتەوە.

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا بۆ كێ گریاوە مەحمود سەنگاوی دەڵێت "بۆ هاوڕێكانم گریاوم، هەروەها بۆ كەسێكیتریش".

لەو دیدارە كۆمەڵایەتیەدا سەنگاوی ئەوە ئاشكرادەكات ئەگەر تەمەن بگەڕێتەوە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو كەسە ئەدات كە خۆشی ویستووە و دەڵێت "ئەوە تاكە ئاواتمە".

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستانە، هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی چەند منداڵێكە


PM:05:08:19/06/2018