یەکەم هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

یەکەمین هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە نێوان سێ لایەنی هەرێم تۆمارکرا.

عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە سپی راگەیاند " هەریەک حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نەتەوەی کوردستان، پارتی کرێکاران ڕەنجدەرانی کوردستان، هاوپەیمانێتییەکمان پێکهێناوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

عەبدوڵای حاجی مەحمود کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیشە ناوی هاوپەیمانێتییەکەی ئاشکرا کرد کە ناویان ناوە " سەردەم"و هاپەیمانێتیەکەیان کرایەوە بۆ لایەنەکانی تر.
.
هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ١٩ی حوزەیران دەستیانکردووە بە تۆمارکردنی هاوپەیمانی و سبەینێش بەردەوام دەبن، ئەگەر پێویستیکرد بە درێژکردنەوەی کاتەکە، ئەوا ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردەدەن.



PM:07:57:19/06/2018