بەوێنە .. دەنگۆی جیابوونەوەی بێژەرە دیارەکەی رووداو لە هاوسەرەکەی بڵاودەبێتەوە

دەنگۆی جیابوونەوەی خانمە بێژەری دیاری رووداو، رۆژان ئەبوبەکر، لە هاوسەرەکەی لە ئارادایەو ئەو خانمە بێژەرەش ئامادەنییە هیچ روونکردنەوەیەک بدات.

دەنگۆی جیابوونەوەی خانمە بێژەری دیاری بەشی هەواڵی کەناڵی روودا رۆژان ئەبوبەکر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیییەکان بڵاوبۆتەوە، سپی پەیوەندی کرد بە رۆژان ئەبوبەکرەوە، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ لێدانێک بدات. ( نە پشت راستی کردەوەو نەرەتیشی کردەوە).

لە ئاکاونتێک بەناوی هاوسەری رۆژان کە ناوی ئاین شوانی یە هەواڵی ئەو جیابوونەوەیەی راگەیاندووەو نووسیوویەتی " بەحوکمی ئەوەی بەیەکەوە ناگونجێین لەیەک جیابووینەتەوە". بەڵام تا ئێستا ئەم ئەکاونتە پشتڕاستەنکراوەتەوە کە ئەکاونتی ئاین شوانی بێت.

رۆژان ئەبوبەکر خانمە بێژەری دیاری هەواڵی کەناڵی رووداو لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ژیانی هاوسەری پێکهێنا.

لەو دەمەدا رۆژان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی دەسزگیرانەکەی بڵاوکردوەو هەوادارێکی زۆری ئەو بێژەرە دیارە پیرۆزباییان لێکرد.

رۆژان ئەبوبەکر لە دایکبووی سلێمانییەو دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانییەو ماوەی پێنج ساڵە بێژەری هەواڵی سۆرانییە لە کەناڵی رووداو.



PM:09:35:19/06/2018