لە ئوسترالیا بەفر دەبارێت و پلەی گەرما لە ژێر سفرەوەیە

سەرەتای زستانی ئوسترالیا ئەمساڵ زوو هات و لە شارێکی ئەو ولآتە بەفرێکی زۆر باریووەو پلەی گەرمای ٣،٧ کەوتۆتە ژێر سفرەوە.

زستانی ئۆسترالیا لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەست پیدەکات و تا کۆتایی ئاب، بەلآم ئەمساڵ زوو زستان لەو ولآتە هاتووەو پلەی گەرمای شاری " ملبورن " بەفرێکی زۆر باریووەو پلەی گەرمای دابەزیووە بۆ ٣،٧ پلەو ئێستا ئەو شارە ساردترین شاری جیهانە لەم کاتەدا.

ئەو کەشوهەوایە وەک لە باکورەکەی ساردە باشوورەکەشی بەستوویەتی و ساردترین رۆژەکانی بەسەر دەبات.

کەشناسی ئەو ولآتە ئاگاداری هاولآتیان دەکاتەوە کە پلەی گەرما و بەستەڵەک ناوچەکانی هانتەر و کەنارەکانی ناوەڕاست و سدنی دەگێتەوە.

سروشتی ئۆسترالیا کاتێک کە ولآتان لەوەرزی هاویندا دەژین، لەوێ زستان دەستپیدەکات.

 



PM:10:55:19/06/2018