ناوەرۆکی کۆبوونەوەی فوئاد مەعسوم و حەیدەر عەبادی ئاشکرادەکرێت

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرادەکات و ڕایگەیاند، جەخت لە چاوەڕێکردنی بڕیاری دادگا کراوەتەوە لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.

سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە کارکردن بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردووەتەوە.

داواشیان کردووە هەموو لایەک ڕێز لەوە بگرێت کە لایەنی دادوەریی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە دادگای فیدراڵی وەڵامی سکاڵاکانی سەرۆک کۆمار بداتەوە، کە دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی تایبەت بە ژماردنی دەنگەکان بەدەست، پێشکەشیکردبوو.



AM:09:21:20/06/2018