پۆلیسی سلێمانی: بوتڵێکی غاز تەقییەوەو دوو هاوڵاتی بونە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوەی بوتڵی غازلە قەزای سەیدسادق، هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیکەش  بریندار بوو.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی-دا کە وێنەیەکی بۆ (سپی)نێردراوەتیایدا هاتووە، " ئەمڕۆ بتڵێكی غاز لە سەید سادق تەقیووەتەوەو بەهۆیەوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداو كەسێكی دیكەش برینداربوون، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەو هاوڵاتییەکی گیانی لەدەستداوە  ناوی( ن. ك. م )ەو لەدایكبووی ساڵی 1988، لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە".


PM:03:58:21/06/2018