میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 23/6/2018 بوومەلەرزەیەک ناحیەی "کۆتول"ی سەر بە شاری "خۆی" لە پارێزگای ورمێی ھەژاندووە.
ناوەندەی بوومەلەرزەناسیی ئێران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم ھەواڵە ئاشکرای کردووە ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی 4.4 بە پلەی ڕیشتەر، کاتژمێر 8:20 خولەکی بەیانی بەکاتی ئێران و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.
ھەتا ئێستا لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە ھیچ ھەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
شاری خۆی خاوەنی ٣٨٥ ھەزار دانیشتوو و دووەمین شاری پڕ حەشیمەتی پارێزگای ورمێیە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و ھاوکات تورکی ئازەریش تێیدا دەژین و 134 کیلۆمەتریی ورمێ ھەڵکەوتووە و ھاوسنووری باکووری کوردستانە.