ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

ئاسایشی ڕاپەڕین لە دوو چالاکی جیاوازدا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دوو تۆمەتباری  دەستگیر کردوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی ئاسایشی راپەڕین کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا هاتووە، لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و لە دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەلایەن بەشی ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە (بازگەی گڵەزەرد) کەسێکیان دەسگیر کرد بە چوار جۆر ماددەی هۆشبەرەوە کە بڕو جۆەرەکەیان بریتین لە :
۱-( ٥۸۰ غرام تلیاک)
۲- (۱۲۰ غرام حشیش )
۳- ( ٤٥ غرام هێرۆین )
٤- ( ۹٥ غرام شیشە)
ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەدوای دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە، تۆمەتبار بەپێی (ماددەی ۱٤ مخدرات ) ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ راوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاسایشی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە چالکیەکی دیکەی هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ (بنکەی ئاسایشی  زەڵێ )، کەسێکی بەڕەگەز ئێرانی و دانیشتووی هەولێر دەستگیرکراوە، کە بڕی ۲۰۰ غرام ماددەی هۆشبەری پێ بووە و ویستبووی کە بیهێنێتە ناو هەرێم و بازرگانی پێوە بکات.

ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر  بە پێی ماددەی ۱٤ مخدرات ڕاگیراوەو لەبەردەم دادوەر دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.

ئەمیرحسن

AM:11:14:24/06/2018