وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان ئاشکرا دەکرێت

بەپێ خشتەکەی نوێی وەزارەتی داراییو ئابوری هەرم بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو خشتەیەکی نوێی مووچە رابگەیەندرێت.

ماڵپەڕی خەندان لە زاری سەرجاوەیەک لە نێو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، کە لە رۆژی ٤ و ٥ی مانی داهاتوو موچەی مانگی نیسان رەدەگەیەندرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە وەزارەتەکە بە دوو لیست مووچەکە دابەشدەکات، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەمیش لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لەبەغداوە دێت.

مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڕی ٣٧٨ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و بەغداش ٣١٧ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.


PM:10:27:24/06/2018