بەوێنە...نازدار لەگەڵ كێ دەركەوت؟

نازدار جزیری، خانمە گۆرانیبێژی كورد، بۆ یەكەمجار وێنەی خۆی و ئەو خانمەی بڵاو كردەوە كە بەردەوام ماكیاژی بۆ دەكات.

نازدار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام  لە نوێترین پۆستیدا وێنەی خۆی و ئەو خانمە مایكەپ ئارتێستەی بڵاوكردەوە، كە وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت نازدار گۆڕانكاری بەسەر ڕەنگی قژ و شێوازی ماكیاژی ھێناوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، چەند مانگێكە لە ئەڵمانیا خەریكی تۆماركردنی چەند گۆرانییەكی نوێیە بۆ ئەلبوومە نوێیەكەی، بڕیاریشە بەم زووانە بڵاوی بكاتەوە.

نازدار لە ساڵی 1987 لە جزیرەی بۆتان لە باكووری كوردستان لەدایكبووه لە شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەیدا چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە و لە باشوری كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.




PM:01:27:25/06/2018