کۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات

جێگیری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاڕاستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کرد.

کۆسرەت رەسول عەلی، جێگیری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پەیامێکیدا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند "ئاشكرایه‌ كه‌ پێگه‌ی‌ توركیا له‌رووی‌ جیۆپۆله‌تیكیه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و توركیا وڵاتێكی‌ گه‌وره‌و گرنگه‌، به‌و پێیه‌شی‌ دراوسێین زۆر خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه‌و پێشمانوایه‌ ئیداره‌دانی‌ وڵاتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌كو توركیا كارێكی‌ ئاسان نییه‌، به‌ڵام بۆ جه‌نابتان كه‌ توانیوتانه‌ به‌ ده‌ست و بازووی‌ خۆتان بگه‌نه‌ ئه‌و پۆسته‌ چاوه‌ڕوانی‌ زۆرتان لێ ده‌كرێ".

جێگیری سکرتێری گشتی یەکێتی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پێویسته‌ هه‌موومان به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بكه‌ین و ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاشتی‌ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ هیچ رێگایه‌كی‌ تری‌ نییه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ دیموكراسیه‌ت.

دەشڵێت "له‌ رابردوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ جه‌نابتان زۆر راشكاوانه‌ و راستگۆیانه‌ پێمان راگه‌یاندن كه‌ ته‌نها به‌ دایه‌لۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ش پێویستی‌ به‌ پیاوی‌ گه‌وره‌یه‌، هه‌ر ئه‌و ئازایه‌تییه‌ش له‌ جه‌نابتان چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ كورد له‌ توركیاو كۆتایی هێنان به‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كان".



ئه‌م بابه‌ته ‌1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:28:26/06/2018