جڤاتی نیشتیمانی: گۆڕان دەستپێشخەرە بۆ هاوپەیمانی سیاسی لەگەڵ لایەنەکان

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاند"گۆڕان دەستپێشخەرە بۆ هەموو كارێكی پێكەوەیی و هاوپەیمانی سیاسی"

ئەمڕۆ ٢٦ ی حوزەیران لە سلێمانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی شێوازی بەشداریكردنی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جڤاتی نیشتیمانی تەئكیدی لەوە كردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەردەوام دەبن لە تێكۆشان لەسەر بنەمای پرەنسیپەكانی خۆی و ئامادەو دەستپێشخەرە بۆ هەموو كارێكی پێكەوەیی و هاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی لە نێوان هەموو ئەو پارتە سیاسیانە كە ئامانجیان ئەنجامدانی گۆڕانكاری سیاسی و كۆمەڵایەتی ریشەییە لە رێگەی چەسپاندنی حوكمی یاساو دادپەروەری كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووری و دژایەتی گەندەڵی.

لای خۆیەوە هۆشیار عومەر عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەرفەتە بە كۆتایی هێنان بە شكستی حكومڕانی سیاسی و ئابووری، كە گوزەرانی هاڵاتیان و پرۆشەی سیاسی خستۆتە ناو چەندین قەیران".

وتیشی "بزوتنەوەی گۆران ئامادەو دەست پێشخەرە بۆ هەموو كاری پێكەویی و هاوپەیمانی سیاسی و بەریی، كە ئامانجیان گۆرانكاری ریشەیی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیە".



PM:05:10:26/06/2018