ئه‌مڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هه‌وڵی چەند کەسێکیان پوچەڵکردەوە کە دزەیان کردبووە ناو کۆگاکانی کۆمسیۆنەوە بەمەبستی سوتاندنی دەنگو ئامێری هەڵبژاردنەکان.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سكای پرێس-ی راگەیاندووە،" هێزێكی سەر بە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بە هاوکاری پاسەوانانی کۆگاکانی کۆمستعن توانیویانە هه‌وڵێكی سوتاندنی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، كه له ئاگره‌كه‌ی پێشووتردا نه‌سووتابوون، پوچهڵكردووهتهوهو چه‌ند كه‌سێكیشیان لێ ده‌ستگیركردن، كه به‌نیازبوون سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن بسووتێنن.
سەرچاوەکە روونییشیکردوەتەوە، ئه‌و كه‌سانه له په‌نجه‌ره‌كانی كۆگاكانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو كۆگاكانه‌وه و هەموو مهوادیێکی سوتێنه‌ریان پێبووه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان تێبینیان كردوون و به هاوكاری هێزه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستگیریان كردوون.
رۆژى ١٠ى ئه‌م مانگه‌ش ئاگر لە کۆگایەکی کۆمسیۆن لە رەسافەی بەغداد كه‌وته‌وه‌و زیاتر له پێنج هه‌زار ئامێرى ناسینه‌وه‌ى چه‌نجه مۆره‌كان و چەندین سندوق سوتێندران.