سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق په‌یامێک ئاڕاسته‌ی هاوڕێیان و هاونیشتیمانیان دەکات.
سه‌عید كاكه‌یی لە ئەکاونتی تایبتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویه‌تی، "به‌نده وه‌ك خزمه‌تكار و پارێزه‌رێكی ده‌نگ و ئیراده‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز، ئه‌وی له توانای مندا بووبێت كردوومه و ده‌یكه‌م هه‌رچه‌نده روبه‌ڕوی مه‌ترسی راسته‌قینه بوومه‌ته‌وه له‌سه‌ر ژیانی خۆم و كه‌سوكارم".
دەشڵێت، "ئیتر لێره به‌دواوه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له‌م عیراقه‌دا، ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ر نه‌بێت یاسایه چونكه لایه‌نه سیاسیه زۆرداره‌كان به ویست و ئاره‌زووی خۆیان یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن و راستییه‌كان ده‌شێوێنن".
سەعید کاکەیی لە پەیامەکەیدا داوا دەکات، کە هاوكاری بن و به پێی توانای خۆیان به‌رگری له ده‌نگ و ئیراده و كه‌رامه‌تی خۆیان بكه‌ن.
ئاماژە بەوەشدەکات، کە به‌بێ به‌رده‌وامبوونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستا له چاودێریكردنی كاروباری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌بێ ره‌قابه‌ت و بڕیاری یاسایی هه‌تا بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، ئه‌وا نه‌ك ته‌نها ده‌نگه دزراوه‌كانتان و ئیراده زه‌وتكراوه‌كانتان بۆ خۆتان ناگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن باس لەوەش دەکات، لە ئه‌گه‌ری راسته‌قینه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی به‌نده له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنه‌وه له‌لایه‌ن دز و ساخته‌كار و ته‌زویرچیه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئایینده به‌دور نازانم و ته‌نانه‌ت خۆشم ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌گه‌ری زۆر مه‌ترسیدارتر ببمه‌وه".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م قسانه‌م، چاوپێكه‌وتنێكی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، دكتۆر ریاز ئه‌لبه‌دران، كه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له دورخستنه‌وه و دادگاییكردنم ده‌كات له رێگای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، فەرموون ئێوەو بەشێک لەوچاوپێكه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه له رۆژی 2018/6/4 دا له‌گه‌ل كه‌ناڵی "ئه‌لحوڕه - عیراق" په‌خشكراوه‌ته‌وه.