لە گروپی پێنجەمی مۆندیالی ٢٠١٨دا، هەڵبژاردەکانی
بەرازیل و سویسرا گەیشتنە قۆناغی شانزە.
بەرازیل رووبەڕووی سڕبیا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی بە
دوو گۆڵی خاوێن یاریەکەی لێ بباتەوەو بە پیشەنگی گروپەکەی و بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ
بگاتە قۆناغی شانزە.
هەردوو گۆڵەکەش پاولینهۆ و تیاگۆ سێلڤا تۆماریان کرد.
لە یاریەکی تردا هەردوو هەڵبژاردەی سویسراو کۆستاریکا
رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا ٢-٢ یەکسانبوون.
بەم ئەنجامە سویسرا بە کۆکردنەوەی ٥ خاڵ گەیشتە قۆناغی
شانزەو کۆستاریکاش پێشتر ماڵئاوایی کردبوو.
بەرازیل لە قۆناغی شانزە لەگەڵ مەکسیک یاری دەکات
وسویسراش لەگەڵ سوید.