هەودا ئەحمەد بە جلی کوردییەوە دەرکەوت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بەرنامە هونەری و هەمەرەنگەکان هەودا ئەحمەد، چەند وێنەی بە جلی کوردییەوە بڵاوکردەوە.

هەودا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە  بە جلی کوردییەوە زۆر شۆخ دەرکەوتووەو، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی هاوڕێکانی و سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕیوە.

هەودا ئەحمەد میدیاکاری ناسراو بێژەری دیاری بەرنامە کەلتوریەکانەو چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری هەیە.

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێنزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەی مانگێکە وازی لەو کەناڵە هێناوە.

PM:12:54:28/06/2018