ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خانمە گۆرانیبێژ بانوو ببینە

خانمە گۆرانیبێژی لاو بانە شێروان کە قوتابی پۆلی ١٢ ئامادەییە، بە پلەیەکی باش ئەو قۆناغە دەبڕێت و ساڵی داهاتوو دەچێتە زانکۆ.

بانە شێروان فاتح خانمە گۆرانیبێژی لاو مۆسیقا ژەن کە سەرباری ئەوەی خوێندکاری پۆلی ١٢ ئامادەیی بوو، لە چالاکییە هونەریەکانی نەوەستاو گۆرانییەکی نوێی لەگەڵ نەوەید زەردی لە تورکیا تۆمار کرد، هاوکات سەرباری ئەوەش بە پلەیەکی باش خوێندنەکەی تەواوکردو توانی سەربکەوێت.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ١٧ ساڵەو بە تەمن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 

بانە شێروان ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌ و دانیشتوی سلێمانییه‌ و بچوکترین بەشداربووی کورد ئایدل بوو کە پار تەلەفزیۆنی کوردسات رێکیخستبوو. 




PM:03:05:28/06/2018