لە مۆندیالی ٢٠١٨ و لە گروپی هەشتەمدا،
هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاو ژاپۆن سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەرکرد.
لە یەکەم یاریدا کۆڵۆمبیا توانی ١-٠ لە
سەنیگال بباتەوەو بە ٦ خاڵ بە یەکەمی گروپەکەی بگاتە قۆناغی داهاتوو.
تاکە گۆڵەکەش یەری مینا تۆماری کرد.
لە یاریەکی تردا هەرچەندە ژاپۆن ١-٠ بە
پۆڵەندا دۆڕا، بەڵام توانی بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ بگاتە قۆناغی شانزەو بە جیاوازی تەنها
٢ کارتی زەرد لەگەڵ سەنیگالی سێیەمی گروپەکە.
لە قۆناغی شانزە کۆڵۆمبیا رووبەڕووی دووەمی
گروپی حەوتەم دەبێتەوەو ژاپۆنیش رووبەڕووی یەکەمی هەمان گروپ دەبێتەوە.