بەوێنە...بەرپرسێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای دھۆک - ئامێدی بەرپرسێکی پۆلیسی فریاکەوتنی دھۆک گیانی لەدەست دا.

ڕاید ئازاد تەھا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دھۆک، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/6/2018، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای دھۆک - ئامێدی، لە شارەدێی (قەديشێ) و لە نزیک ئەشکەوتی (ئەنیشکێ)ی گەشتوگوزاری، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و بە دیوارێکی تەنیشت ڕێگایەکە کەوت، لە ئەنجامدا فەھمی ئەرەدنی، بەرپرسی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە ئاسایشی ئامێدی، گیانی لەدەست دا".

لەو ڕووداوەکەدا، کە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بووە، لە سەرەتادا فەھمی ئەرەدنی بە سەختی بریندار بووە، بەڵام تا گەیاندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.



PM:10:32:28/06/2018