19 تانکەی سوتەمەنی لە باشماخەوە رەوانەی ئێران دەکرێنەوە

لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ماوەی مانگی حوزەیراندا بەهۆی خراپی کوالیتییەکەی 19 تەنکەری سوتەمەنی رەوانەی ئێران کراونەتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە بنكەی تاقیگەی پشكنینی سوتەمەنی مەرزی باشماخ ئامارێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژەی بوە کردوە، لەم مانگەدا(حوزەیران) ژمارەیەك تەنكەری کە، سوتەمەنی بەنزین و گازیان هەڵگرتبوو، لەوڵاتی ئێرانەوە هێنراون بۆ مەرزەكه، بەڵام  دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو تانکەرانەی بەنزینیان هەڵگرتووە، رێگربوون لە هاوردەکردنی 19 تەنكەریان بۆ هەرێم .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رۆژی 1 تا 16ی حوزەیران، 10 تەنكەری بەنزین و گاز بەهۆی خراپی کوالێتییەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی  ئێران.

لەئامارەكەدا هاتووە، لە 16ی مانگ تا ئەمڕۆ 30ی حوزیران، 9 تەنكەری دیكە. پاش ئەنجامدانی پشکنین لەلایەن بنكەی تاقیگەی پشكنینی سوتەمەنی باشماخ و دەرنەچونیان لەو پشکنینە بە هەمان شێوە بەرەو وڵاتی ئێران گەڕێندرانەوە.



PM:07:16:30/06/2018