حدكا لە شاری شنۆ كۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجامدا

پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ كۆبوونەوەیەكی جەماوەرییان ئەنجام دا و دواتر بەسەلامەتی شوێنی كۆبوونەوەكەیان بەجێهێشتووە.

میدیای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڵاویكردەوە "لە درێژەی كار و چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نێو خەڵكدا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبوونەوەیەكی بەرینیان بۆ خەڵكی سینگان بەڕێوە برد".

ئەوەشی وتووە، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرایكرد، پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە گوندی سینگان لەگەڵ پێشوازیی خەڵك بەرەوڕوو بوونەوە و چەند كاتژمێر لە نیو گوند و لەگەڵ خەڵكی سینگان ماونەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات بۆ ماوەیەكی زۆر لەنێو خەڵكی گوندی سینگاندا چالاكییان كردووە و كۆڕ و كۆبوونەوەیان بۆ خەڵك گرتووە و خەڵكی ئەو گوندە پێشوازییان لە پێشمەرگەكان كردووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای بەڕێوەبردنی كۆبوونەوە و چالاكیی دیكەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات بە سەلامەتی شوێنی كۆبوونەوەكەیان بەجێهشتووە و درێژەیان بە كار و ئەركەكانی خۆیان داوە.




AM:10:15:01/07/2018